AP ١٤٠٢ گوڵان ١٠ ١٠:٥٨

جەلال زادە بۆ مێهر:

کارەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران و عەرەبستان ئەنجام دراوە

کارەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران و عەرەبستان ئەنجام دراوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: بۆ چالاک کردنەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان هەندێک کاری پێشەکی کراوە و دوای ئەوە باڵوێزەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەحید جەلال زادە ڕایگەیاند: سیاسەتی دەوڵەت بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ هەندێک وڵاتانی ناوچەلە لە پەراوێزی کەنداوی فارس لەوانە ئیمارات، بەحرەین و عەرەبستان، سیاسەتێکی ڕاست و باش بووە، ئاڵبەت ئێمە لە ئەو ڕوانگەیە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسین.

جەلال زادە سەبارەت بە دوایین دۆخی کردنەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بۆ چالاک کردنەوەی باڵوێزخانە و نوێنەرایەتیی دوو وڵاتەکە هەندێک هەوڵ و کاری پێشەکی پێویستە کە خەریکە ئەنجام دەدرێت پاشان گۆڕینەوەی باڵوێزخی دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: جەختی ئێمە ئەوەیە کە دەست پێکردنەوەی پێوەندی ئێران لەگەڵ هەندێک وڵات وەکوو عەرەبستان ئەبێ کاریگەری خۆی لە بواری ئابووری و سیاسی و بۆ گەلانی ناوچەکەش هەبێت.

News ID 45840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha